ئاکرێ
شارێکە لە باشووری کوردستان
ئاکرێ شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە و سەر بە پارێزگای دھۆکە. ٩٥ کم دوورە لە شاری مووسڵەوە و دەکەوێتە ١٢٠ کم باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆکەوە. لەنێوان سێ چیادایە، خانووەکانی لەسەر یەک بەداوێنی شاخەکاندا ھەڵچوون. ئەمە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە و ئەم شارە لەساڵی (١٨٧٧)ز بووە بە ناوەندی قەزا. ئەم شارۆچکەیە سەر بە پارێزگای نەینەوا بوو تاوەکو ڕاپەڕینی ئازاری ساڵی ١٩٩١، پاشان بە فەرمی بووە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای دھۆک و ھەرێمی کوردستان.
ئاکرێ | |
---|---|
Akrê - Akre - عقرة | |
دیمەنی شارۆچکەی ئاکرێ | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | دھۆک |
قەزا | ئاکرێ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | ھونەر ئیسماعیل |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٦٢٥ مەتر (٢٬٠٥١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ٦٨،١٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی کرمانجی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTCتێبینی نەکراوە (+٣) |
• ھاوین (DST) | +٣ |
- ئاکرێ: ئەمە ناوی درووستە، چونکە کورد و ھەموو خەلکی کوردستان ئەم ناوە لە سەر ناسراوە، ناوی ئاکرێ لە ئاگرەوە ھاتووە کە لە پێش زاییندا موغێکی زەردەشتی لەوێ جێگیر بووە و ئاگری تێدا کردۆتەوە.
- کچک ئستەنبول: مێژوونووسی میسلی (یاسین خیراللە العمری) دەڵێت ئاکرێ لە کاتێک دا ناسراو بوو بە (کچک ئستەنبول یان ئستەنبولی بچووک).
- عقرة: لە سەرچاوە عەرەبیەکاندا ناوی شارەکە کردووەتە (عقرة) وەک (الحموی) لە کتێبەکەی (معجم البلدان).
ئاکرێ دەکەوێتە سەر ھێڵی درێژ (٤٤٨/١) ڕۆژاوا، و ھێڵی پانی(١/٤–٣٧) باکووردا، و ڕووبەری ئاکرێ دەکاتە (١٧٩٦) کم٢ ولەسەر ئاستی دەریایی (٢٧٠)مەتر بەرزە.
ئەم شارە مەڵبەندی کوردە حەمیدییەکان بووە. ماوەیەکیش لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی بادینان و پاشان میرنشینی سۆراندا بووە. شارێکی کۆن و مێژووییە و درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرێتیی مادەکان - میدیا.
شاری ئاکرێ زۆر دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و بەروبوومی خوراکی وەکو دەخل و دان و جو و برنج و ھەندێکی تر و ئاکرێ ناسراوە بە نێرگز و ھەنار، دانیشتوانی ئاکرێ پێکدێن لە چەندین عەشیرەت (ھۆز) ئەوانەش (ئاکرەیی - زێباری - سورجی - ھەرکی - گۆران … ھتد)، پشکی شێریش بەر هۆزی ئاکرەیی وزێباری دەکەوێت کە چەندین خەباتیان هەبووە لە ناوچەکەدا.
- ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاکرێ تێدایە.