نینۆک


Contributors to Wikimedia projects

Article Images

ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن.

نینۆک ماددەیەکی ڕەقی نیمچەئێسکە کە کۆتایی پەنجەکانی دەست و پێی داپۆشیوە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ماددەی کیراتین دروست دەبێت. مرۆڤی ئاسایی بیست نینۆکی ھەیە بە دەست و پێیەکانی، نینۆک پۆلێن دەکرێت و بە بەشێک یاخود ئەندامێکی پێست دادەنرێت و لە ڕێگای پێستەوە خۆراکی بۆ دەچێت و گەشە دەکات. لە کوردەواریدا ئەو گۆشتەی دەکەوێتە ژێر نینۆکەوە پێی دەگوترێت «زندە»، ئەگەر کەسێک نینۆکی بکات بەڵام زۆر کورتی بکاتەوە ئەوا دەڵێن «تا سەر زندەی بردووە» کە گۆشتێکی ڕەنگ سوورە و ھەر کاتێک تا سەر زندە نینۆکت بکەیت ھەست بە ئازارێک دەکەیت لە کۆتایی پەنجەکانتدا کە بۆ یەک تا دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت تاکو تۆزێک نینۆکەکان دێنەوە.

توێکاریی نینۆک
نینۆکەکان

کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نینۆک تێدایە.