ھەورامی


Contributors to Wikimedia projects

Article Images

ھەورامی

شێوەزارێکی زمانی کوردییە

ئەم وتارە سەبارەت بە the Iranian language spoken by Kurds نووسراوە. بۆ the Slavic dialect، بڕوانە Gorani dialect.

"Gurani language" redirects here. Not to be confused with the گۆران

ھەورامی یان ھۆرامی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی سەر بە بنەماڵەی زمانی کوردییە، و خەڵکی دەڤەری ھەورامان قسەی پێ‌ دەکەن. ھەروەھا زاری (زەنگەنە)ی ناوچەی دیلان، (کاکەیی)ی ناوچەی کەرکووک و ھەڵەبجە و مووسڵ، ناوچەی (باجەڵان)ی ناوچەی خانەقین، (شەبەک)ی ناوچەی مووسڵ، ھەندێ لە گوندەکانی ناوچەی خەزەر و ھەندێ لە زازاکانی باکووری کوردستان، نزیکن لە زاری ھەورامییەوە و لە یەکتری تێدەگەن.[٤]

Gorani
گۆرانی
Goranî
قسەی پێدەکرێ لەباشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ناوچەبە پلەی یەکەم ھەورامان، ھەروەھا گەرمیان و مووسڵ
ژمارەی ئاخێوەران٣٥٠،٠٠٠  (٢٠١٤)
بنەماڵەی زمان
شێوەزارەکانHawrami
شەبەکی[٢]
Sarli[٢]
باجەڵانی[٣]
سیستەمی نووسینKurdish alphabet (Perso-Arabic script)
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3Variously:
hac – Gorani (Gurani)
sdb – Shabaki
sdf – Sarli
Linguasphere58-AAA-b

پیتەکانی زمانی ھەورامی ھەمان پیتی زمانی کوردین بەگشتی، تەنھا پێنج (٥) پیتێک نەبێت، کە لەنێو ھەورامیدا ھەن و لەنێو پیتەکانی شێوەزارەکانی دیکەی کوردی نین؛ ئەمە وای کردووە لە ھەندێ لە نووسەرە ھەورامییەکان کە ئەو پیتانەی تری بۆ دیاری بکەن. ئەو پیتانەش لەنێو ئەم وشانە دەردەکەون:[٥]

  • ئەڎا = دایک
  • ئاڎ = ئەو (بۆ کوڕ)
  • ئاڎە = ئەو (بۆ کچ)
  • مڎۊ = دەدات
  • بەڎبەخت = بەدبەخت
  • سەڎ = سەد
  • ئاماڎە = ئامادە
  • ۋاران = باران
  • ۋەر = پێش / بەڵام وەر = ڕۆشنایی تیشکی خۆر
  • وەرەتاۋ = خۆرەتاو
  • ۋەرگ = گورگ
  • ۋەز = بەز
  • ۋڵک = گورچیلە
  • ۋڕ = وڕ
  • ۋەنی = قەزوان
  • گەڼە = گەنیو
  • پەڼە = پەن / پەندەر
  • تڼ = توند
  • قڼگە = قڼگ
  • بەڼگا = تاۋگە

پیتی چوارەم (ۊ) (هەمان (ۆ) ـیە لە سۆرانی)

دەستکاری

  • لۊ = (لۆ) گیایەکی کوێستانییە
  • چۊ = دار
  • خۊ = خۆ
  • تۊ = تۆ
  • سۊ = سۆ
  • کۊ = کۆ
  • شۊت = شیر
  • خۊل = خێل

پیتی پێنجەم (ېـ / ۍ) ھەر وەک (یـ/ێـ و ی / ێ)

دەستکاری

  • ئۍگە = ئێرە
  • لۍقنە = ڕیقنە
  • گولانۍ = بچووکان (گولانە/گولانۍ/تاک - گولانۍ / کۆ)
  • باخۍ = باخان(باخ/تاک - باخۍ/کۆ))
  • کاۋڕۍ = بەرخان (کاۋڕ/تاک - کاۋڕۍ/ کۆ)
  • بزۍ = بزنان (بزە/تاک - بزۍ / کۆ)
  • مەلۍ = مەلان (مەل/ تاک- مەلۍ/ کۆ)
  • کناچۍ = کچان (کناچۍ/تاک- کناچۍ/ کۆ)
  • کوڕۍ = کوڕان (کوڕ/تاک - کوڕۍ/کۆ)
  • جلۍ = جلان (جل/تاک - جلۍ/ کۆ)
  • شېڵانۍ = قەیسی (شېڵانۍ/تاک - شېڵانۍ/ کۆ)
  • مریچڵۍ = چۆڵەکە
  • ھېزۍ = ھێزان (ھېز/ تاک - ھېزۍ/ کۆ) بەڵام ھیزی = دوێنێ
  • شېر = شێر (شېر/تاک - شېرۍ / کۊ)

نموونە: ھۆنراوەنووس سەیدی ھەورامی دەڵێ:

دیم شیرین نیشتەن، دانە مڎۆ پېشھارەش ھار کەردەن، دەور مڎۆنە وېش

جێناوەکان لە ھەورامیدا بەراورد بە سۆرانی:[٦]

ھەورامی سۆرانی
من من
تۊ تۆ
ئاڎ ئەو (بۆ کوڕ)
ئاڎە ئەو (بۆ کچ)
ئېمە ئێمە
شمە ئێوە
ئاڎۍ ئەوان
  1. ^ A Working Classification
  2. ^ ئ ا "Gurani". Iranica Online. Retrieved 30 May 2019.
  3. ^ "Bajalan". Iranica Online. Retrieved 30 May 2019.
  4. ^ بیرشالیاری زەردەشتی
  5. ^ سەربوردێکی ھورامان و سەردانێکی تەوێڵە / لاپەڕە/١٨٤
  6. ^ سەربوردێکی ھەورامان و سەردانێکی تەوێلە/لاپەڕە/١٨٥